بەلجیکا لەبارەی بڕیارەکەی فیفا بۆ کارتە سوورەکەی ئەمریکا بێدەنگی شکاند

یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی بەلجیگا لە هەمبەر بڕیارەکەی فیفا بێدەنگی شکاند کە بڕیاریدا بە لابردنی کارتە سوورەکەی سەر فۆلارین باڵۆگەن کە لە یاریی رابردووی قۆناخی 32 بەرامبەر بۆسنە وەریگرت.
وردەکاریی لەم راپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە:
فەرمی؛ فیفا کارتە سوورەکەی باڵۆگەنی لابرد و دۆناڵد ترەمپیش پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە
لە نوێترین پێشهاتدا یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا کە دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە یاریی قۆناخی 16 رووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە، بە بەیاننامەیەکی فەرمی هاتەدەنگ و نووسی
یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا حەپەساوە لە بڕیارەکەی فیفا بۆ لابردنی کارتە سوورەکەی سەر باڵۆگەن و رێگەی پێدەدات بۆ یاریی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یاریی بکات.
فیفا لە بڕیاری سڕکردنەکەیدا کە پێشتر دەریکردبوو، پشتیبەستبوو بە ماددەی 27 لە یاساکانی تایبەت بە سزاکان، بەڵام هەر لەم پاڵەوانێتیەدا بە پشتبەستن بە ماددەی 66.4 پێڕەو کراوە کە کارتی سوور بۆ یارییەکی دواتر رادەگیردرێت و حاڵەتی هاوشێوە هەبوو. هەر لەبەر رۆشنایی ئەو روونکردنەوەی سەرەوە، دەردەکەوێت کە دژیەکێکی ئاشکرا هەیە لە رووی یاسا کارپێکراوەکانی تایبەت بە سڕکردنی یاریزان وەک لە ماددەی 10.5دا هاتووە و بۆ ئەم مۆندیالە کاری پێدەکرێت کە دەڵێت
“هەر یاریزانێک یان ئەدامێکی فەرمی هەڵبژاردەیەک بە کارتی سووری راستەوخۆ یان دوای دوو کارتی زەرد بکرێتەدەرەوە، ئەوا بۆ یاریی دواتر یاریی ناکات و لێکۆڵینەوەی زیاتریشی بۆ دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەگەری سزای زیاتر.
RBFA Statement Regarding Folarin Balogunhttps://t.co/GlLQpSx2SS pic.twitter.com/xA3kMvn0U0
— Belgian Red Devils (@BelRedDevils) July 5, 2026
لە کۆتا بەشی راگەیەندراوەکەیاندا هاتووە
لەپێناو مافی رەوای هەموو تیمە بەشداربووەکان و پاراستنی بنەماکانی یاریی خاوێنی وەرزشەکە، جا لەم پاڵەوانێتیەدابێت یان وەشانی داهاتوو، یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا هەڵسەنگاندن بۆ هەموو بژاردەکان دەکات.



