گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ فیفا کارتە سوورەکەی باڵۆگەنی لابرد و دۆناڵد ترەمپیش پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی جیهان بەفەرمی کارتە سوورەکەی سەر فۆلارین باڵۆگەنی لابرد کە لە یاریی رابردوویاندا لە قۆناخی 32 بەرامبەر بۆسنە وەریگرت.

باڵۆگەن لە خولەکی 64 بەهۆی فاوڵێکەوە کە مشتومڕی زۆری لێکەوتەوە، بەوپێیەی لە قۆناخی 16ی لیۆنێل مێسی لە حاڵەتێکی تا رادەیەک هاوشێوە هەبوو کە لیۆنێل مێسی لەدژی یاریزانێکی جەزائیری ئەنجامی دا، بەڵام ئەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە تەنانەت کارتی زەردیشی پێنەدرا.

ناوبژیوانێکی بەناوبانگ: ئەوەی مێسی کردی و کارتی سووری پێنەدرا زۆر لەوەی باڵۆگەن خراپتربوو!

ئەمریکا لە قۆناخی 16 رووبەرووی بەلجیکا دەبێتەوە، فیفا بەپشتبەستن بە ماددەی 27 لە یاساکانی تۆپی پێ، کارتە سوورەکەی سەر هێرشبەرەکەی هەڵگرت.

لەم سەروبەندەدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پۆستێکیدا سوپاسی فیفای کرد و کۆشکی سپیش بڵاویکردەوە و نووسی

سوپاس بۆ فیفا بۆ ئەنجامدانی ئەوەی کە راستبوو، ئەویش لابردنی ئەو ستەمە گەورەیەبوو.

 

باڵۆگەن لەم پاڵەوانێتیەدا ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات کە تا ئێستا سێ گۆڵی تۆمارکردووە و بە چەکی سەرەکی تیمەکەی ماوریسیۆ پۆچێنتینیۆ دادەنرێت بۆ هێڵی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button