ناوبژیوانێکی بەناوبانگ: ئەوەی مێسی کردی و کارتی سووری پێنەدرا زۆر لەوەی باڵۆگەن خراپتربوو!

یاریگا –
لە دوای کارتە سوورەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی یاری نێوان ئەمریکا و بۆسنیە کە ناوبژیوان لە خولەکی 64 بە رووی فۆلارین باڵۆگەنی ئەستێرەی دیاری ئەمریکی لە بەرزیکردەوە بەهۆی فاوڵێک لەدژی تاریک مۆهاریمۆڤیچی یاریزانی دژبەر، کاردانەوەکان تادێت زیاتر دەبێت.
بەرەبەیانی رابردوو ئەمریکا کە یەکێکە لە وڵاتە میواندارەکانی مۆندیالی 2026، توانی 2-0 لە نوێنەرە ئەوروپیەکە بباتەوە بە گۆڵێکی باڵۆگەن لە خولەکی 45 و مالیک تیلمان لە خولەکی 82.
ئەوەی زۆرترین مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا، کارتە سوورەکەی باڵۆگەن بوو، کە نەک لەبەرئەوەی کە شایستە نەبوو، بەڵکوو زیاتر لەبەرئەوەی کە هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لیۆنێل مێسی فاوڵێکی هاوشێوەی لەدژی یاریزانێکی جەزازئیر ئەنجام دا، کەچی تەنانەت کارتی زەردیشی پێنەدرا.
حاڵەتەکەی باڵۆگەن ڤار دەستوەردانی کرد و پاشان رافایل کلاوسی بەڕازیلی کارتی سووری بە رووی ئەو یاریزانەدا بەرزکردەوە.
لە هەڵکشانی کاردانەوەکاندا، مارک هاڵسی، یەکێکە لە بەناوبانگترین ناوبژیوانە ئینگلیزیەکانی مێژووی فیفا و پرێمەرلیگ، لە شیکردنەوەیەکدا بۆ حاڵەتەکە و بەراورد بەوەی مێسی، راشکاوانە رای خۆی خستەڕوو کە ئەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە زۆر لەوەی باڵۆگەن خراپتر بووە، کەچی تەنانەت بەبێ کارتی زەردیش لێی دەرباز بووە.
لە دیارترین بەشی کۆمێنتەکەی هاڵسیدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە باڵۆگەن تەماشای قاچی یاریزانەکەی بۆسنیەی نەکردووە، بەڵکوو تەماشای تۆپەکەی دەکرد و بورغوی لاپچینەکانی کەوتەسەر پشتەوەی قاچی مۆهاریمۆڤیچ.
ناوبژیوانە بەناوبانگەکە کە لە 1990-2013 لە پرێمەرلیگ بەردەوامبوو پێش وازهێنانی، روونیدەکاتەوە کە ئەگەرچی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆی راهێنەری ئەمریکا نیگەرانبووە لەوەی فاوڵەکە نائەنقەست بووە و باڵۆگەن شایستەی کارتی سوور نەبوە، بەڵام ئەو وەک شارەزایەکی یاساکانی تۆپی پێ جەختدەکاتەوە کە “نائەنقەست”ی توند لە یاساکانی تۆپی پێدا بوونی نییە، بەتایبەت لە “یاسای 12,00″ی یاساکانی پەیوەست بە فاوڵ و توندوتیژی. فاوڵی ئاسایی، لێدانی راستەوخۆیە و هیچیتر. فاوڵی توند، لێدانی راستەوخۆ و کارتی زەردیشە. فاوڵێکیش کە سەلامەتی یاریزانەکەیتر بخاتە مەترسیەوە، ئەوا کارتی سوورە و سزای راگرتنیش. بۆیە وەک وتم مادام ناوبژیوانە بەڕازیلیەکە ئاگەدارکرایەوە و حاڵەتەکەی بینی، ئەوا هیچ بوارێکی دیکەی نییە جگە لە کارتی سوور.
سەبارەت بەوەی مێسی، مارک دەڵێت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو حاڵەتە لە قۆناخی کۆمەڵەکان کە مێسی لە دژی یاریزانەکەی جەزائیر ئەنجامیدا، هیچ دەرفەتێکی نەبوو بۆ وەگرتنی تۆپەکە. فاوڵێکی زۆر زۆر خراپ بوو. بورغوی لاپچینەکانی داخەتەسەر ماسوولکەی پشتەوەی قاچی جەزائیریەکە. ئەوەش زۆر لەوەی باڵۆگەن خراپتر بوو. بۆ ئەو حاڵەتەی مێسی دەبوو ڤار دەستوەردانی بکردایە. ئەوەش هەڵەیەکی روونی ناوبژیوانی یارییەکە بوو.
Former Prem referee Mark Halsey says Lionel Messi’s foul against Algeria was ‘far worse’ than Folarin Balogun’s red card offence for USA 😬 pic.twitter.com/bJ8SCHqcMV
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) July 2, 2026



