هەڵوێستی بایرن میونشن لەسەر نیکۆلا جاکسن ئاشکرادەکرێت

یاریگا –
چارەنووسی نیکۆلا جاکسن لەگەڵ بایرن میونشن یەکلایی دەکرێتەوە و ئێستا تۆپەکە لە یاریگای چێڵسیە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی یاریزانەکە.
جاکسن وەرزی رابردووی بەخواستن لەگەڵ بایرن بەسەربرد، بەڵام هەلی زۆری پێنەدرا. لە 29 بەشدارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانی نۆ گۆڵ تۆماربکات. کەچی هێشتا کارگێڕی باڤارییەکان پێیانوابوو بڕی بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی کە خۆی دەدات لە 50 ملیۆن یۆرۆ، زۆر بووە. بۆیە ئامادەنەبوون گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەگەرچی ڤینسینت کۆمپانی راهێنەر دڵخۆشبووە لەگەڵ جاکسن، بەڵام کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە چەند مانگێکە بڕیاری خۆیانداوە و ئامادەنەبوون ئەو بڕە پارەیە بدەنە چێڵسی.
دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی بلووز بە راهێنەرایەتی چابی ئالۆنسۆ کە ئەم هاوینە ئەرکەکەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە گرتەدەست، ئێستا بڕیاری کۆتایی لای راهێنەرە ئیسپانیەکە و کارگێڕی چێڵسیە لەسەر داهاتووی هێرشبەرە 25 ساڵیەکە.
هۆکارێکیتر بۆ بڕیارەکەی بایرن میونشن، گواستنەوەی ئیسماعیل سەیباری مەغریبیە کە شەوی رابردوو بەفەرمی وەک گرێبەستێکی نوێ رایانەگەیاند و تا ساڵی 2031 لە ئالیانز ئارێنا دەمێنێتەوە.
تێچووی سەیباری لە ئایندهۆڤنەوە بۆ بایرن، بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بووە.
🚨🔙 FC Bayern confirm Nico Jackson returns to Chelsea with immediate effect after buy clause not triggered.
Bayern decided months ago, see the €50m buy option as too expensive despite Kompany happy with Nico.
Chelsea will now decide on his future. pic.twitter.com/zX4JLWKMVK
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 2, 2026



