پێرێز بۆ سەرۆکی بایرن؛ هەر دەبێت مایکڵ ئۆلیسم پێ بفرۆشیت
پێرێز دەستبەرداری خەونە گەورەکەی نەبووە

یاریگا –
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە بەردەم هێربێرت هاینەر، سەرۆکی بایرن میونشن داوای مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی فەڕەنسی دەکات.
هێربێرت هاینەر، سەرۆکی بایرن میونشن چەند رۆژی رابردووی لە مەدرید بەسەربردووە و لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز بەشداریی چەند بۆنەیەکی تایبەتیان کردووە و لە نزیکەوە چاویان بە هاندەرانیش کەوتووە و کاتێکی سەرنجڕاکێشیان بەیەکەوە بەسەربردووە.
پێگەی ئیل چیرینگویتۆ بڵاویکردووەتەوە، کاتێک فلۆرێنتینۆ پێرێز و هێربێرت هاینەر بەیەکەوە دانیشتوون، هاندەرێکی ریال مەدرید دەچێتە بەردەم پێرێز و داوای لێدەکات گرێبەست لەگەڵ مایکڵ ئۆلیس، ئەستێرەی بایرن میونشن واژۆ بکات.
فلۆرێنتینۆ پێرێزیش راستەوخۆ روو لە هێربێرت هاینەر، سەرۆکی بایرن میونشن دەکات و پێی دەڵێت: دەبینیت؟ لەکۆتاییدا هەر دەبێت مایکڵ ئۆلیسم پێ بفرۆشیت.
Here is proof pic.twitter.com/25rgR8rlVS
— ✗ (@xyezerr) July 1, 2026
ریال مەدرید و بایرن میونشن پەیوەندییەکی لەمێژینە و پتەو لەنێوانیان هەیە، پێرێز خەون بە گواستنەوەی ئۆلیس دەبینێت بەڵام نایەوێت پەیوەندییە پتەوەکەی لەگەڵ بایرن میونشن تێکبدات و تاوەکوو رەزامەندی یانە ئەڵمانییەکە وەرنەگرێت، هەنگاو بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نانێت.
سەرۆکی بایرن لە مەدرید بووە؛ ئۆلیس سەبارەت بە داهاتووی خۆی بایرن میونشن دەخاتە ژێر فشارێکی توندەوە


