پیرۆزە؛ پەیامێکی چاوەڕواننەکراو لە کۆرتواوە بۆ پاڵەوانە گۆڵپارێزەکەی جامی جیهانی
"هەمیشە نزمان بۆ ساتی وەکوو ئەمە دەکرد"

یاریگا –
ئۆرلاندۆ خیل وەکوو یەکێک لە گۆڵپارێزە دیارەکانی جامی جیهانی دەرکەوتووە. درەوشانەوە ناوازەکەی لە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەڵمانیا تەنانەت سێبەری خستە سەر ئاستە ستایشکراوەکەی ڤۆژینیا بەرامبەر ئیسپانیا. گەیشتنی مێژوویی پاراگوای بە قۆناخی 16 شایستەی ئەوە بوو خیل بکاتە یەکێک لە گەورەترین چیرۆکەکانی پاڵەوانییەتییەکە، ئەمە تەنانەت سەرنجی تیبۆ کۆرتواشی راکێشا.
مێلیسا ئاڤالۆس، هاوژینی خیل، ئاشکرای کرد کە گۆڵپارێزەکەی ریال مەدرید دوای یارییەکە بە شێوەیەکی تایبەتی پەیوەندی بە هاوسەرەکەیەوە کردووە و گوتی:
گرنگترین پەیام لەلایەن تبۆ کۆرتواوە بوو. ئەو پەیامێکی تایبەتی لە ئینستاگرام بۆ ئۆرلاندۆ نارد بۆ پیرۆزباییکردن لێی. ئەمە شانازییەکی گەورەیە کە ئەو کاتی خۆی بۆ ئەمە تەرخان کردووە. هەموو ئەو شتانەی پێیدا تێپەڕ دەبین باوەڕپێنەکراون. ئێمە هەمیشە نزامان بۆ ساتی وەکوو ئەمە دەکرد و ئێستا لە کۆتاییدا ئەزموونیان دەکەین.
گۆڵپارێزەکەی یانەی کڵەب ئاتلێتیکۆ سان لۆرێنزۆ دێ ئالماگرۆ، ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرگریکردن لە گۆڵەکەی پاراگوای بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناخی 16.
کۆرتوا دەربارەی هاوتیمەکانی لە ریال مەدرید
هەروەها کۆرتوا زانیارییەکی گاڵتەئامێزی دەربارەی هەندێک لە هاوتیمە نوێیەکانی باس کرد:
مارک کوکورێیام لە ئینستاگرام فۆڵۆو کرد، بەڵام هێشتا فۆڵۆوی نەکردوومەتەوە. ئەو هێشتا لە گرووپی واتسئەپ یان هیچ شتێکی دیکەدا نییە. لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لەوان قسەم کردووە. زیاتر لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ قسەم کردووە. ئەو لە لووتکەی ئاستیدایە و ڤینیسیۆس جونیۆریش بە هەمان شێوە. هیوادارم ئەوان بەردەوام بن لە گۆڵکردن لێرە لە جامی جیهانی و وەرزی داهاتووش لەگەڵ ریال مەدرید. ئەوان دوو یاریزانی ناوازەن. هیوادارم راهێنەرە نوێیەکەمان بتوانێت ئەوان پێکەوە کۆبکاتەوە تاوەکوو بتوانین تۆپی پێیەکی نایاب بکەین و نازناوەکان ببەینەوە. ئێمە خاوەنی پێکهاتەیەکی باوەڕپێنەکراوین.


