بایرن میونشن گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکە رادەگەیەنێت
دووەم گرێبەستی هاوینە..

یاریگا –
بایرن میونشن گرێبەستی ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری بەڵی چەپی ئەڵمانی رادەگەیەنێت.
فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، ناتانیێل بڕاون پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ بایرن میونشن تێپەڕاند و یانە ئەڵمانییەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنێت.
ناتانیێل بڕاون ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی بارمهێرزیگ بوردەری کرد لە میونشن، لەوێ پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتووی تێپەڕاند و گرێبەستێک تاوەکوو 2031 لەگەڵ یانە باڤارییەکە واژۆ دەکات.
🚨🩺 Medical now completed. Next: signing his contract until 2031 at Säbener Straße. Exclusive news out of nowhere is set to become official in the coming hours. https://t.co/mdv7lzIefl
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) July 2, 2026
پێشتر تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرای کردبوو، بایرن میونشن لەگەڵ ئاینتراخت فڕانکفورت گەیشتووەتە رێککەوتن و ناتانیێل بڕاون بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات و گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە واژۆ دەکات.
لەدوای ئیسماعیل سەیباری، هێرشبەری مەغریبی، ناتانیێل بڕاون دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە بکات.
ناتانیێل بڕاون لە ئەکادیمیای نورمبێرگ پێگەیشتووە، هاوینی 2024 نورمبێرگی جێهێشتووە و بە شەش ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە فرانکفورت کردووە.
ناتانیێل بڕاون بە درێسی فڕانکفورت لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 75 یاریی کردووە، حەوت گۆڵی کردوو و 13 گۆڵی دروستکردووە.



