گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ فەرەنسا بەربەستی پاراگوای بڕی و گەیشتە قۆناخی 8
پاراگوای ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە دووەم یاریی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی فەرەنسا و پاراگوای رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
فەرەنسا توانی سەرکەوتن بەسەر پاراگوای بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

فەرەنسا بە بەهێزی دەستیپێکرد و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردەوە، بەڵام بەرگرییە چڕەکەی پاراگوای وای کرد گۆڵی کەڵەشێرەکان تاوەکوو خولەکی 70 دوابکەوێت.
تاکە گۆڵەکەی فەرەنسا لەلایەن کیلیان ئێمباپێ بە لێدانی سزا کرا.
بەو سەرکەوتنەش، فەرەنسا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 8ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا پاراگوای ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



