مستەر ئەسێستەکەی کیشوەری ئەفریقا؛ ریکۆردێکی گەورە بۆ براهیم دیاز لە مێژووی جامی جیهانی

یاریگا –
براهیم دیاز بەردەوامە لە درەوشانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب و ئەمشەوی بەرامبەر کەنەدا ئاستی خۆی پیشاندایەوە.
مەغریب لە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام کەنەدای خانەخوێ بکاتەدەرەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەکی کۆتایی.
دیاز لە مانگی مارس/ئازاری 2024 هەڵبژاردەکەی گۆری و لە ئیسپانیاوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی رەچەڵەکی خۆی، مەغریبەوە کرد. دوای ساڵێک لە یاریکردن بۆ شێرەکانی ئەتڵەس، توانی ببنە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی 2025 کە فیناڵێکی پڕ مشتومڕ بوو بەرامبەر سەنیگال، ئەگەرچی ئەوەی دووەمیان لە یارییەکە براوەبوون، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی لە بڕیاری ناوبژیوان و جێهێشتنی یاریگا، دواتر لەسەر سکاڵایەکی مەغریب نازناوەکە درا بە دیاز و هاوتیمەکانی.
براهیم بەرامبەر کەنەدا لە خولەکی 82 ئەسێستێک بۆ عیزەدین ئۆناحی و لە خولەکە زیادکراوەکانیشدا بۆ سوفیان رەحیمی، خۆی کردە خاوەنی 4 پاسی گۆڵ تەنها لەم مۆندیالەدا.
بەوەش بووە یەکەمین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا بەدرێژایی مێژووی جامی جیهانی بتوانێت لە یەک وەشانی پاڵەوانێتیەکەدا بگاتە ئەو ژمارە ئەسێستە.
🚨🚨| Brahim Díaz becomes the first African player to provide (4) assists in a single World Cup. 🇲🇦🏆 pic.twitter.com/4i4Uwi2ENZ
— Goals Side (@goalsside) July 4, 2026
پێشتر ئەستێرەکەی ریال مەدرید بەرامبەر هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و سکۆتلەنداش ئەسێستی کردبوو.



