پریڤیوی یاریی كەنەدا V مەغریب؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یەكەم یاریی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی كەنەدا و مەغریب رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كەنەدا و مەغریب لە یاریگای ئێن ئاڕ جی لە هیوستنی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی كەنەدا لە قۆناخی 32 رووبەڕووی ئەفریقای باشوور بوویەوە و یارییەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناخی 32 رووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوویەوە و بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەی بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان كەنەدا و مەغریب رووبەڕووی براوەی نێوان فەڕەنسا و پاڕاگوای ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
كەنەدا بە بێ ئیسماعیل كۆنێ رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.
مەغریب بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەنەدا
كریپیو
جۆنسن، كۆرنیلوس، فۆژێڕۆلس، لاریا
بوچانان، سالیبا، ئوستاكیۆ، میلار
جۆناسان دەیڤد، ئۆلواسێی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب
یاسین بونۆ
حەكیمی، دیۆپ، ریاز، مەزراوی
عەینەوی، بوعدی
براهیم دیاز، ئۆناحی، خەنووس
سەیباری



