سعوودیەعێراق

جەوییە هێرشبەرێکی خولی سعودی گواستەوە ریزەکانی

گۆڵکاری یەکەمی تیپەکەی بووە

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە هێرشبەرێکی بە توانای وەرزی رابردووی خولی سعودیەی گواستەوە ریزەکانی و گۆڵکاری یەکەمی تیپەکەشی بووە.

بە مەبەستی پێکهێنانی تیپێکی بەهێز بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، قوە جەوییە گرێبەستی لەگەڵ ئەنتۆنی ئەکبۆتۆ، هێرشبەری نایجیری واژۆکرد، جەوییە بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی یاریزانەکەی راگەیاندووە.

ئەکبۆتۆ وەرزی رابردوو لە یانەی ئەلجندەلی سعودی بوو کە لە خولی یەلۆی وڵاتەکە یاریی دەکات، هێرشبەرە نایجیریەکە تەمەنی 32 ساڵە و وەرزی رابردوو بە تۆمار کردنی 8 گۆڵ و سێ ئەسیست گۆڵکاری یەکەمی تیپەکەی بووە، یانەکەشی لە ریزبەندی 15 مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کردووە.

ئەنتۆنی پێشووتر بۆ یانەکانی لوبی ستارزی نایجیری، ئیتحادی لیبی، دیفاع جەدیدی مەغریبی، ئیتحاد مەنسیتەری میسڕی، قەتەڕی قەتەڕی، میسڕی میسڕی، عەینی ئیماڕاتی لەگەڵ عەدالەی سعودی یاریی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button