پریڤیوی یاریی ئوسترالیا V میسڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و میسڕ رووبەڕوو دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 21:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و میسڕ لە یاریگای AT&T لە ئارلینگتن ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.
پڕۆفایلی یاریی

ئوسترالیا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردووەتە و یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لە بەرامبەردا میسڕ لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردەوە و دوو یارییش یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی حەفتەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئوسترالیا و میسڕ بەرامبەر براوەی نێوان ئەرجەنتین و كەیپ ڤێرد یاریی بكات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئوسترالیا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی میسڕ دەبێتەوە.
میسڕ بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوسترالیا
بیچ
سیركاتی، سۆوتار، بورگس
ئیتاڵیانۆ، ئۆنیڵ، ئێنگستلەر، بۆس
مێتكاڵف، تۆرێ، ئێرانكوندا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی میسڕ
شۆبێر
محەمەد هانی، ئیبراهیم، عەبدولمونعم، فتووح
عەتییە، لاشین
سەڵاح، ئیمام عاشوور، ترێزگێت
مەڕمووش



