گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V نەمسا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و نەمسا رووبەڕوو دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و نەمسا لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئیسپانیا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی هەشتەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا نەمسا لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە، یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ و بە دووەمی كۆمەڵەی دەیەم بۆ قۆناخی 32سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئیسپانیا و نەمسا رووبەڕووی براوەی نێوان پۆرتوگال و كرواتیا ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیسپانیا بە بێ یێرێمی پینۆ، نیكۆ ویلیامس و ڤیكتۆر مونۆز رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.

نەمسا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ئیسپانیا دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

یۆرێنتی، كوبارسی، لاپۆرت، كوكورێیا

پێدری، رۆدری، مێرینۆ

یامال، ئۆیارزابال، بایێنا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی نەمسا

شۆلگێر

پۆش، دانسۆ، ئالابا، مڤاینوو

شلاگەر، سێیڤاڵد

لایمەر، سابیتزە، وارنەر

ئارناتۆڤیچ

بابەتی زیاتر

Back to top button