پریڤیوی یاریی ئەمریكا V بۆسنیا و هێرزگۆڤینا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 03:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و بۆسنیا لە یاریگای لێڤی لە سانتا كلارا ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئەمریكا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە و یارییەک دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ بە پێشەنگی ریزبەندی چوارەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لە بەرامبەردا بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە یارییەک یەكسان بوو یارییەک دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی دووەم بۆ قۆناخی داهاتوو سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەمریكا و بۆسنیا رووبەڕووی براوەی نێوان بەلجیكا و سێنیگال ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەمریكا بە تەواو یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی بۆسنیا دەبێتەوە.
بۆسنیا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە بەرامبەر ئەمریكا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەمریكا
فرێس
فریمان، ریچاردس، ریام، رۆبنسنئادەمس، تیلمان
دێست، مەككینی، پولیسیچ
باڵۆگەن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا
ڤاسیلج
دێدیچ، كاتیچ، هادزكادونیچ، كۆلاشیناک
باراكتارێڤیچ، تاهیرۆڤیچ، باسیچ، میمیچ
دێمیرۆڤیچ، دزیكۆ



