دوو باشترین راهێنەرن؛ دوو راهێنەری گەورە وەکوو بەربژێریی راهێنەرایەتیکردنی ئەڵمانیا دەستنیشان دەکرێن
دەتوانێت تەواوی وڵاتێک جارێکی دیکە یەکبخاتەوە

یاریگا –
بەگوتەی ماتس هەمڵس، ئەوان دوو باشترین راهێنەری دەیەی رابردوون، تەنانەت 17 یان 18 ساڵی رابردووی تۆپی پێی جیهانن.
ماتس هەمڵس، دڵی بەرگری پێشووی ئەڵمانیا و براوەی جامی جیهانی 2014، پێی وایە پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ هەردووکیان بەربژێری نموونەیین بۆ گرتنەدەستی راهێنەرایەتیی تیمی نیشتمانیی ئەڵمانیا و بوون بە جێگرەوەی یولیان ناگلیسمان، دوای دەرکرانی مانشافت لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا.
هەمڵس لە کاتی کارکردنی وەکوو شیکەرەوە لە MagentaTV گوتی:
پێم وایە پێپ گواردیۆلا و یۆرگن کڵۆپ هەردووکیان بە تەواوەتی بۆ هەر تیمێک دەگونجێن، چ یانە بێت یان هەڵبژاردە. بە بڕوای من، ئەوان دوو باشترین راهێنەری دەیەی رابردوون، تەنانەت 17 یان 18 ساڵی رابردووی تۆپی پێی جیهانن. لەبەر ئەوە دەتوانم بە ئاسانی وێنای هەرکامێکیان لەم پۆستەدا بکەم.
سەرەڕای ئەوەش، هەمێڵسی تەمەن 37 ساڵانە ئارەزووی خۆی بۆ راهێنەرەکەی پێشووی لە بۆروسیا دۆرتمۆند نەشاردەوە، لە کاتی ئاماژەکرد بە کڵۆپ و ئەو شتەی کە دەتوانێت پێشکەشی تیمی نیشتمانیی ئەڵمانیای بکات، کە ئێستا سێ جامی جیهانیی لەسەریەکی بەبێ گەیشتن بە قۆناغی 16 تێپەڕاندووە گوتی:
یۆرگن کڵۆپ خاوەنی فەلسەفەیەکی تۆپی پێیە کە من بە راستی حەزم لێیەتی، فەلسەفەیەک کە بە تەواوەتی تیمێک دادەڕێژێتەوە، کە تێیدا تاکە شت کە گرنگ بێت بردنەوەیە. تەنیا بردنەوە. ئەمە گرنگترین شتە. بابەتەکە ئەوە نییە کە هەموو کەسێک کارەکان بە ئاسانی وەربگرێت. پێویستە هەموو کەسێک زۆر بە قورسی بۆ تیمەکە و بۆ سەرکەوتن هەوڵ بدات. ئەو دەتوانێت تەواوی وڵاتێک جارێکی دیکە یەکبخاتەوە، خاوەنی ئەو توانایەیە.



