پریڤیوی یاریی بەلجیكا V سێنیگال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و سێنیگال رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیكا و سێنیگال لە یاریگای سێنچری فیڵد لە سیاتڵ ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردەوە و دوو یاریی یەكسان بوو.
بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ بە پێشەنگی ریزبەندی حەفتەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لە بەرامبەردا سێنیگال لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە دوو یاریی دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی نۆیەم بۆ قۆناخی داهاتوو سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان بەلجیكا و سێنیگال رووبەڕووی براوەی نێوان ئەمریكا و بۆسنیا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بەلجیكا بە تەواو یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی سێنیگال دەبێتەوە.
سێنیگال بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە بەرامبەر بەلجیكا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەلجیكا
كۆرتوا
كوپێر، تایات، میچێل، كاستانیا
ڤانێكن، تێلیمانس
ترۆسارد، دی برۆین، دۆكو
دی كیتلارێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێنیگال
دیاو
دیاتا، سیک، نیاكاتێ، جەیكۆبس
ئیدریسا گویێ، كامارا، ئالاسانێ گوێی
سار، جاكسن، مانێ



