ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی لەگەڵ شوێنگرەوەی کوکورێیا رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی مارک کوکوێیا نزیکبووەتەوە و تەنیا یەک هەنگاو لە یاریزانەکە دوورە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەگەڵ پێپ چاڤاریا، بەرگریکاری رایۆ ڤایێکانۆ لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە رووناکی سەوزی بۆ بلوز هەڵکردووە و ئامادەیە پەیوەندی بەو یانە بکات.

ئێستا چێڵسی لەگەڵ یانەی رایۆ ڤایێکانۆ دەستی بە گفتوگۆی فەرمی کردووە و لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانییە نزیکبووەتەوە.

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری چێڵسی بڕیاریداوە بەرگریکارێکی باڵی چەپ وەکوو شوێنگرەوەی مارک کوکورێیا بگوازێتەوە، کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانیە لەم هاوینە بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

چاڤاریای 28 ساڵان خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و ئەو بەرگریکارە گونجاوەیە کە چێڵسی بەدوایدا دەگەڕێت.

ئێستا؛ چێڵسی لەگەڵ بەرگریکارێکی لالیگا گفتوگۆ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button