
یاریگا –
لیام رۆسێنیۆر لەگەڵ یانەیەکی فەڕەنسی لە پەیوەندیدایە و تەنها کۆتا هەونگاوەکان ماون بۆ ئەو ئەرکە.
رۆسێنیۆر لە ئەزموونێکی قورسدا دوای رۆشتنی ئینزۆ مارێسکا لە چێڵسی لە زستانی ئەم ساڵ، پۆستی راهێنەرایەتی بلووزی وەرگرت بەڵام ئەنجامەکانی لە خراپەوە بەرەو خراپتر رۆشت تا لەپێش وەرزە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سانتی ئاونا، راهێنەرە ئینگلیزیەکە لەگەڵ یانەی پاریس ئێف سی لە گفتوگۆی فەرمیدایە.
رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە گفتوگۆی نێوان پاریس و لیام لەسەر دوو ساڵ سەرپەرشتیکردنی یانەکەیە بۆ شوێنگرتنەوەی ئانتۆن کۆمباریە کە بۆ ماوەیەکی کاتی هات و یانەکەی لە دابەزین رزگارکرد.
ئەوەی ئێستا بەڕێوەدەجێت یەکلایی بکەنەوە، بژاردەی ساڵێکی دیکەیە لە رێککەوتنی نێوان رۆسێنیۆر و پاریس ئێف سی.
🚨🔵🏴 #Ligue1 |
🔐 Liam Rosenior a donné son accord pour rejoindre le PFC
❗️Comme révélé sur @footmercato mi-juin, il était la priorité de Marco Neppe
⏳️ Les deux parties doivent desormais peaufiner les derniers détails https://t.co/jXzCSHPA6J pic.twitter.com/vqPX7YqM4Q
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 29, 2026



