دوو یانەی پرێمەرلیگ گۆڵپارێزەکەی ژاپۆنیان دەوێت

یاریگا –
زیۆن سوزوکی خواستی لە پرێمەرلیگەوە پیشاندراوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە روودەکاتە خولی ئینگلیزی.
سوزوکی کە لە ئەمریکا لە باوکێکی غانی و دایکێکی ژاپۆنی لەدایکبووە، تازە تەمەنی 23 ساڵە. لبەهۆی ئاستەکەیەوە لەگەڵ پارما، یانەکانی وەک ئەیسی میلان و یوڤێنتوس چاویان لەسەربوو، بەڵام ئێستا یانە ئینگلیزیەکان زیاتر نزیکن لە گواستنەوەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نیکۆلۆ شیرا، یانەی لیدز یونایتد لە ئامادەکردنی ئۆفەرێکە بۆ گواستنەوەی زیۆن.
لیدز تازە سەرکەوتووەتەوە بۆ پرێمەرلیگ و دەیەوێت تیمێکی کێبڕکێکار دروستبکات. یەکێک لە ئامانجەکانیشیان گۆڵپارێزە ژاپۆنیەکەی پارمایە کە دەیانەوێت گرێبەستێکی ماوەدرێژ تا 2031ی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
سەبارەت بە نرخی سوزوکی، سەرچاوەکە زانیویەتی یانە ئیتاڵیەکە داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوونی.
جیا لە لیدز، ئاستۆن ڤیلاش چەند مانگێکە خواستی جیددی لە گواستنەوەی پیشانداوە، ئەوە بەتایبەت دوای ئەوەی یوڤێنتوس لەگەڵ ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی مێژوویی ڤیێلا گەیشتە رێککەوتن.
🚨🚨| Leeds United are preparing an official bid for Parma goalkeeper Zion Suzuki. 🇯🇵🧤
The newly promoted Premier League side are ready to offer the Japan international a contract until 2031.
Parma want €30M, while Aston Villa are also interested.
[@NicoSchira] pic.twitter.com/o3ydMn9r13
— Goals Side (@goalsside) June 29, 2026



