ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێپا ئاریزابالاگا ئارسیناڵ جێدەهێڵێت

چاوەڕێی ئۆفەرێکی گونجاو دەکات

Yariga App

یاریگا –

کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی ئیسپانی دەیەوێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە ئارسیناڵ جێبهێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، داهاتووی کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی ئارسیناڵ روون نییە، کێپا ئامادەیە لەم هاوینە ئارسیناڵ جێبهێڵێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەک بکات ببێتە گۆڵپارێزی ژمارە یەک و بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.

کێپا پەلە لە جێهێشتنی ئارسیناڵ ناکات، بەڵام ئەگەر ئۆفەرێکی پێشکەش بکرێت لە رووی کەسی و بۆ ژیانی خێزانەکەشی گونجاو بێت ئەوا ئامادەیە ئارسیناڵ جێبهێڵێت.

ئەگەر کێپا ئارسیناڵ جێبهێڵێت ئەوا ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی ئیلان مێسلیەر، گۆڵپارێزی پێشووی لیدز یونایتد دەدات کە ئەو گۆڵپارێزە 26 ساڵانییە ئێستا بێ یانەیە.

کێپا لە هاوینی 2018 ئاتلێتیک بیلباوی جێهێشت و وەکوو گرانبەهاترین گۆڵپارێزی مێژوو، بە 80 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسی کرد.

ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە لەگەڵ بلوز سەرکەوتوو نەبوو، هاوینی 2024 چێڵسی جێهێشت بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ریال مەدرید کرد، لە وەرزی دواتریش بەخواستن پەیوەندی بە بۆرنمس کرد.

کێپا لە هاوینی 2025 بە یەکجاری ماڵئاوایی لە چێڵسی کرد و بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز بەشداریی 12 یاریی کردووە، 12 گۆڵی لێکراوە و 4 کلین شیتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button