گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ مەکسیک لە ئێکوادۆری بردەوە و گەیشتە قۆناخی 16
ئیکوادۆر ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی مەکسیک و ئیکوادۆر رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
مەکسیک بە ئاستێکی زۆر بەرز دەرکەوت و توانی بە ئەنجامی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
گۆڵەکانی مەکسیک لە رێی جوالیان کواینۆنێس لە خولەکی 22 و راوول خیمینێز لە خولەکی 31 کران.
بەو سەرکەوتنەش، مەکسیک بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا ئیکوادۆر ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



