فەرمی؛ راهێنەرێکی بەناوبانگی مۆندیال دەستی لەکار کێشایەوە

یاریگا –
دوای کرانەدەرەوەیان لەسەردەستی مەغریب لە قۆناخی 32ی مۆندیالی 2026، رۆناڵد کومانی راهێنەری هۆڵەندا دەستی لەکار کێشایەوە.
راهێنەرەکە لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڕیاری وازهێنانەکەی راگەیاند.
کومان کە زستانی 2023 بۆ جاری دووەم پۆستی راهێنەرایەتی هۆڵەندای وەرگرتبوو دوای ماوەکەی لەگەڵ پرتەقاڵیەکان لە 2018-2020، لە ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی
شەوی رابردوو بڕیارمدا کۆتایی بە ئەرکەم بهێنم وەک راهێنەری هەڵبژادەی هۆڵەندا. ئێمە هەموومان پێکەوە یەک خەونمان هەبوو کە لەم مۆندیالەدا مێژوو بنووسینەوە، بەڵام نەمانتوانی بەو ئامانجە بگەین. کەس هێندەی من نیگەران نییە بۆ ئەو ئاکامە. وەک راهێنەر، هەمیشە بەرپرسیارێتی تەواوەتی دکەوێتە ئەستۆی من.
دەربارەی قۆناخی داهاتووی کە لە ئێستادا دەنگۆی وازهێنانی هەیە لە کاری راهێنەرایەتی بەشێوەی یەکجارەکی، کومانی 63 ساڵ وتی
دوو ساڵی رابردوو جارێکیتر وایلێکردم تێبگەم کە شتی گرنگتر هەیە وەک لە تۆپی پێ. تۆپی پێ ژیانم بووە، بەڵام تەندروستی بەبەهاترینە. کاتێک ئازیزێکت گرفاری دۆخێکی خراپە، تێڕوانینت دەگۆڕێت. سەرەڕای نەخۆشیەکەی خۆی، بارینتای هاوسەرم هەموو رۆژێک پشتگیری دەکردم و هانی دەدام بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەم وەک راهێنەری هۆڵەندا. ئەوە هێزێکی زۆرە پیشانی دەدات. من لەو رووەوە هێندە سوپاسگوزاری ئەوم کە ناتوانم بە وشە بیڵێم.



