گرنگترینمۆندیالی 2026

بەپەلە؛ مۆندیال بۆ ئەستێرەیەکی بەرازیل کۆتاییهات

تاوەکوو یاریی کۆتایی ناگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لوکاس پاکێتا بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بۆ هیچ یارییەکی دیکەی مۆندیالی 2026 ئامادەبێت.

تۆڕی ESPN Brasil بڵاویکردووەتەوە، پاکێتا پێویستی بە لانیکەم سێ هەفتە هەیە بۆ چاکبوونەوە، ئەمەش واتا تەنیا شانسێکی زۆر کەمی هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر بەرازیل گەیشتە یاری کۆتایی بتوانێت بەشداری بکات.

پاکێتا لە یاریی بەرامبەر ژاپۆن لە قۆناخی 32 بەهۆی تووشبوون بە پێکان لە ماسوولکەی رانی یاریگای بەجێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەرازیلییەکە، پێشبینییە نەرێنییەکان سەبارەت بەو پێکانە، راستەوخۆ دوای یارییەکە لە ژووری خۆگۆڕینی هەڵبژاردەی بەرازیل هەستی پێکرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button