ئاستۆن ڤێلا شوێنگرەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەستنیشاندەکات
هەڵسەنگاندن بۆ سێ بەربژێری سەرەکی دەکات

یاریگا –
ئاستۆن ڤێلا سێ بەربژێری دەستنیشانکردووە و یەکێکیان وەکوو شوێنگرەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز دەگوازێتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا بیر لەوە دەکاتەوە، زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی ژاپۆنی بکاتە شوێنگرەوەی ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، ڤێلا سەرسامە بە جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی و گویلۆم رێستێس، گۆڵپارێزی توڵوزی فەڕەنسی.
ئاستۆن ڤێلا ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ هەر سێ بەربژێرەکە دەکات و لە ئەگەری رۆیشتنی مارتینێز، یەکێک لەو سێ گۆڵپارێزە دەگوازێتەوە.
ئێمیلیانۆ مارتینێز بووەتە ئامانجی سەرەکی یوڤێنتوس، هەروەها یانە ئیتاڵیەکە گرنگی بە گواستنەوەی گوگیلمۆ ڤیکاریۆ، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی تۆتنهام دەدات.
ئێمیلیانۆ مارتینێز لە هاوینی 2020 ئارسیناڵی جێهێشت و بە 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ڤێلا هەیە.
ئەو گۆڵپارێزە 33 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 256 یاریی بۆ ئاستۆن ڤێلا کردووە، 305 گۆڵی لێکراوە و 80 کلین شیتی کردووە، نازناوێکی یۆرۆپالیگی لەگەڵ ڤێلا بەدەستهێناوە.



