
یاریگا –
سانتی كازۆرلا، ناوەڕاستكاری ئیسپانی بە فەرمی وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.
کازۆلا لە ئەکادیمیای ریال ئۆڤیدۆوە دەستی بە یارییكردن کرد، لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی بە ڤیاڕیاڵ کرد. لەوێ وەکوو یەکێک لە باشترین یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی خولەكە خۆی ناساند. دوای ماوەیەکی کورت گەڕایەوە ڤیاڕیاڵ و بوو بە بزوێنەری سەرەکی تیپەکە.
لە ساڵی 2011دا، کازۆلا پەیوەندی بە پڕۆژە نوێیەکەی یانەی مالاگاوە کرد. تەنیا یەک وەرز لەوێ مایەوە، بەڵام ئاستێکی هێندە بەرز و سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد کە یانەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا سەرکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ.
لە هاوینی 2012، کازۆلا رووی لە پریمەرلیگ کرد و پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵەوە کرد. لە لەندەن، بوو بە خۆشەویستی یەکەمی هاندەران.
تاوەكوو 2018 لە ئارسیناڵ یاریی كرد و دواتر گەڕایەوە ڤیاڕیاڵ و پاشان پەیوەندی بە ریال ئۆڤیدۆ كرد و لەوێ كۆتایی بە كاروانی وەرزشی هێنا.
كازۆرلای 41 ساڵان لە كاروانی وەرزشیدا لەگەل یانە بەشداری لە 774 یاریی كردووە و توانیویەتی 144 گۆڵ بكات و 156 گۆڵیش درووست بكات.
لەگەڵ ئیسپانیاش 81 یاریی كردووە و توانیویەتی 15 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.



