دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ لایپزیگ ئۆفەرێكی دیكەی لیڤەرپوولی رەتكردەوە و ئارسیناڵ ناوەڕاستكارێكی سوپەری دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ ناوەڕاستێكی سوپەری دەوێت، تۆتنهام واز لە ئەستێرەیەكی نیوكاسڵ ناهێنێت و لایپزیگ ئۆفەرەكانی لیڤەرپوول قبوڵ ناكات.
ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی برۆنۆ گویمارێش یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی بەڕازیل و نیوكاسڵ دەكات – دەیلی مەیڵ.
دووەم ئۆفەری تۆتنهام بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی رەتكرایەوە و نیوكاسڵ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات – دەیلی مەیڵ.
لایپزیگ دوایین ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ كڕینی یان دیۆماندێ بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند رەتكردەوە – تیم تۆک.
كریستاڵ پاڵاس بۆ دەستبەرداربوون لە ماكسین لوكرۆی بەرگریكاری فەڕەنسی داوای 50 ملیۆن پاوەند دەكات و چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
ئینتەر میلان هەنگاوەكان بۆ گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا بەرگریكاری چێڵسی دەستپێدەكات – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
بۆڕووسیا دۆرتموند بە كەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری فێلیكس مێچا نابێت – كیكەر.
فیۆرێنتینا گرنگی بە گواستنەوەی هوگۆ بوێنۆی بەرگریكاری وۆڵڤز دەدات و یانە ئینگلیزیەكەش بەهای 15 ملیۆن یۆرۆی وەكوو نرخی دیارییكردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر.



