
یاریگا –
ئارسیناڵ دەستبەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش داشکاندن لە نرخەکەیدا دەکات.
یانە لەندەنیەکە دەیەوێت ریزەکانی رێکبخاتەوە و جێگە بۆ گواستنەوەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەو نیازەشیان دەتسبەرداری کۆمەڵێک لە یاریزانەکانی ئێستایان دەبن، لەوانە گابریێل خیسوس.
خیسوس هاوینی 2022 دوای پێنج ساڵ یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتیم بە بڕی 45 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ. گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بۆیە یانە لەندەنیەکە دەیەوێت ئێستا بیفرۆشێت پێش ئەوەی بەخۆڕایی بڕوات.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان، لەنێویاندا CaughtOffside، ئارسیناڵ نرخی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی هێناوەتەخوارەوە بۆ 20-25 ملیۆن پاوەند. ئەوەش واتا نیوەی ئەو تێچووەی کە گواستیەوە.
خیسوس کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، بە زنجیرەیەک پێکانی درێژخایەندا تێپەڕی، کە راستەوخۆ کاریگەری خستەسەر ئاستی و تا وردە وردە لە بژاردە سەرەکییەکانی میکێل ئارتێا نەما.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانەی ئێڤەتن خواستی لەسەر گواستنەوەی خیسوس هەیە، بەڵام بەرزیی مووچەکەی بەربەستێکی سەرەکیە کە خۆی دەدات لە 265 هەزار پاوەندی هەفتانە.



