بازاڕی گواستنه‌وه‌

وادەی پشکنینە پزیشکیەکانی ئەستێرە ئیتاڵیەکە بۆ گەورەیەکی پرێمەرلیگ ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ پالێسترا یەک هەنگاو نزیکە لە راگەیاندنی فەرمی وەک یاریزانی نوێی یانەیەکی لەندەنی.

ئینتەر ماوەیەکبوو لە هەوڵدابوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیتاڵیەکە، لەو رووەشەوە ئومێدێکی زۆری هەبوو کە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام چێڵسی لەپڕێکدا هاتەنێو کێبڕکێکەوە و بە ئۆفەرێکی 50 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ ئاتالانتا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی مارکۆی تەمەن 21 ساڵ کە لە بەرگریی لای راست یاریی دەکات.

چێڵسی ریمۆنتادای گواستنەوەی بەسەر ئینتەر میلاندا کرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، سبەی هەینی پالێسترا وەک یاریزانی نوێی بلووز پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکەی، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە مارکۆ واژۆ لەسەر گرێبەستێکی ماوەدرێژ دەکات کە تا ساڵی 2032 لە ستامفۆردبریج دەمێنێتەوە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێک زیاتریش.

یاریزانە ئیتاڵیەکە تایبەتمەدنی فرە رۆڵی هەیە. دەتوانێت لە هەردوو پێگەی بەرگری چەپ و راست و پێگەی دیکەش یاریی بکات. بەوەش چاوەڕواندەکرێت رەگەزێکی سەرەکیت بێت لە تیمەکەی چابی ئالۆنسۆ کە تازە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button