دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ فشارێکی زۆر بۆ گواستنەوەی رۆجەرز دەکات و مان سیتی ئەستێرەیەکی بلوزی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەنگوس گان، گۆڵپارێزی سکۆتلەندی دوای ئەوەی ماڵئاوایی لە نۆتینگهام کرد، لەلایەن مانچێستەر یونایتد گرنگی پێدەدرێت – سەن
مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی مالۆ گوستۆ، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی دەدات – تۆک سپۆرت
فشارەکانی ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی مۆرگان رۆجەرز زیادیان کردووە و ئاستۆن ڤێلا ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت – سەن
ئێڤەرتن هەنگاوی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی جارۆد بۆون، هێرشبەری وێستهام یونایتد دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
هۆڵ سیتی، رادێل ڤیتێک، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتدی کردووەتە ئەمانج ئەمەش دوای ئەوەی گۆڵپارێزە چیکییە 22 ساڵانییەکە وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ بریستۆڵ سیتی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد – مەیڵ
چێڵسی گرنگییەکی زۆر بە خاکۆبۆ رامۆن، بەرگریکاری کۆمۆ دەدات و چەند یانەیەکی دیکەش چاوێری دەکەن – تیم تۆک
ئارسیناڵ نرخی گابڕیێل خێسوسی لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن پاوەند دەستنیشانکردووە و ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – کاوت ئۆفساید
بڕونۆ فێرناندێش بڕیاریداوە لە مانچێستەر یونایتد بمێنێتەوە و گرنگی بە ئۆفەرەکانی سعوودیە نادات – تۆک سپۆرت
ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی گرنگی بە گواستنەوەی مارتن یولێمان، کاپتنی سپۆرتینگ دەدەن – ئەی بۆلا



