بڕیاری کۆتایی؛ ریال مەدرید چارەنووسی نیکۆ پاز یەکلایی دەکاتەوە
مێرێنگی یاریزانەکەی ئاگادار کردووەتەوە

یاریگا –
یانەی ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی نیکۆ پاز، ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئاگادار کردووەتەوە کە بڕیاری داوە بڕگەی کڕینەوەی کارا بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ ریزەکانی.
شرۆڤەرەکانی بەرنامەی ئێل چێرێنگیتۆ ئاماژە بەوە دەکەن، ریال مەدرید دەیەوێت نیکۆ پاز بگەڕێنێتەوە و بڕگەی گەڕاندنەوەی چالاک دەکات.
💰 “El Madrid tasa a Fran García en 20-25M”
❌ “No van a dejar salir libre a Ceballos”.
⚪️ “Nico Paz ya es jugador del Real Madrid, pero debe decidir su futuro”.
Información de @marcosbenito9 en #ChiringuitoMadrid. pic.twitter.com/dE6mKeCGPf
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 25, 2026
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چارەنووسی کۆتایی ئەم ئەستێرە لاوە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و ئێستا دۆخەکە بەندە بە دوو خاڵ؛ یەکەم، نیکۆ پاز خۆی دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە؟ هەروەها هەڵوێستی یانەی کۆمۆ؛ یانەی ئیتاڵییەکە ئامادەیە نرخی گواستنەوەکەی بدات بۆ ئەوەی بە یەکجاری لای خۆی بیهێڵێتەوە؟
سەرچاوەکەی نزیک لە یانەی شاهانە، پلانەکەی ریال مەدرید زۆر روونە؛ ئەگەر پاز بیەوێت بڕوات و یانەی کۆمۆش ئامادە نەبێت بڕە پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی بدات، ئەوا یانە شاهانەییەکە راستەوخۆ یاریزانەکە دەفرۆشێتە یەکێک لە یانەکانی پرێمەرلیگ بۆ ئەوەی قازانجی دارایی لێ بەدەستبهێنێت.



