
یاریگا –
بە مەبەستی بەهێز کردنی پێکهاتهەکەی باسم قاسمی راهێنەر، کارگێڕی زەوڕا ئامانجێکی یانەی دهۆکی گواستەوە ریزەکانی.
بە شێوەیەکی فەرمی یانەی زەوڕا گواستنەوەی ئەمیر سەباح، یاریزانی وەرزی رابردووی شوڕتەی راگەیاند، دهۆک نزیک بوو لە گواستنەوەی یاریزانەکە و گفتوگۆش لە نێوانیان کرابوو، بەڵام دواجار زەوڕا بەرگریکارەکەی باڵی راستی وەرزی رابردووی شوڕتەی بە شێوەی فەرمی گواستەوە ریزەکانی.
ئەمیر سەباح، تەمەنی 28 ساڵە و پێشووتر بۆ یانەکانی تەڵەبە، نەجەف، نەفتی ناوەڕاست لەگەڵ شوڕتە یاریی کردووە، وەرزی رابردووش تەنها خاوەنی یەک ئەسیست بوو لەگەڵ شوڕتە.



