گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ سویسرا لە کەنەدای بردەوە

سویسرا بە یەکەمی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی سوسیرا و کەنەدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە بردنەوەی سویسرا کۆتاییهات.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و کەنەدا لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی سویسرییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سویسرا لەلایەن روبن ڤارگاس و یۆهان مانزامبی کران، تاکە گۆڵەکەی کەنەدا لەلایەن پرۆمس ئاکینپێلۆ کرا.

سویسرا و کەنەدا هاوشانی قەتەڕ و بۆسنیا دەکەونە کۆمەڵەی B.

بەو ئەنجامە سویسرا بە حەوت خاڵ دێتە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی و کەنەدا خاوەنی چوار خاڵە و لە پلەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button