عێراق

ئەستێرەیەک وازهێنانی خۆی لە یانەی زەوڕا راگەیاند

بە جەستە دەڕۆم بەڵام دڵم لای نەورەسەکان دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گۆڵکاری وەرزی رابردووی یانەی زەوڕا ماڵئاوایی لە یانەکە کرد و وێستگەی داهاتووشی بە نادیاری ماوەتەوە.

حەسەن عەبدولکەریم، ناسراو بە قوقیە وازههێنانی خۆی لە یانەی زەوڕا راگەیاند، قوقیە دەڵێت راستە بە جەستە دەڕۆم بەڵام هەمیشە دڵم لای نەورەسەکان دەمێنێتەوە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم یانەیە پشتگیرییان کردووم.

لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، حەسەن عەبدولکەریم، لەگەڵ زەوڕا توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات و شەش ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی بکات، بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک یاریزانەکەی پێشووی زەوڕا لەلایەن گەڕمە و قوەجەوییە وە گرێبەستی پێشکەش کراوە، دوو ئۆفەریشی لە خولی تورکی بەدەست گەیشتووە و تا ئێستا یاریزانەکە بڕیاری کۆتایی نەداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button