گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ چیک بە مەکسیک دۆڕا و ماڵئاوایی کرد
مەکسیک بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی مەکسیک و چیک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و چیک لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بە سەرکەوتنی مەکسیک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مەکسیک لەلایەن جوالیان کوینۆنێس و راوول خیمینێز کران.
بەو ئەنجامەش مەکسیک بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت و چیک ماڵئاوایی دەکات.
مەکسیک و چیک هاوشانی ئەفریقای باشوور و کۆریای باشوور دەکەونە کۆمەڵەی A.
مەکسیک بە نۆ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و چیکیش لە پلەی چوارەمە و خاوەنی تەنیا یەک خاڵە.



