گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئەفریقای باشوور لە کۆریای باشووری بردەوە و بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوت
ئەفریقای باشوور پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەر کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور و کۆریای باشوور رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور و کۆریای باشوور لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بە سەرکەوتنی ئەفریقای باشوور کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی یارییەکە لەلایەن تاپێلۆ ماسێکۆ کرا.
بەو ئەنجامەش ئەفریقای باشوور بۆ قۆناخی 32 سەرکەوت.
ئەفریقای باشوور و کۆریای باشوور هاوشانی مەکسیک و چیک دەکەونە کۆمەڵەی A.
ئەفریقای باشوور بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەی دێت و کۆریای باشوور لە پلەی سێیەمە و خاوەنی سێ خاڵە.



