ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ بەرگریکارێکی فەڕەنسی کردووەتە ئامانج

یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی دڵی بەرگری

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەنگاوی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی دەستپێکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی پرسیاری ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی کریستاڵ پاڵاسی کردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە واژۆ بکات.

چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری نوێی یانەکە دەیەوێت لەم مێرکاتۆیە یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازێتەوە و ماکسین لوکرۆی یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکانی راهێنەرە ئیسپانییەکە.

هاوکات یانەی کۆمۆی ئیتاڵی گرنگی بە گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، یاریزانی دڵی بەرگری چێڵسی دەکات و هەنگاوی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

بەڵام پێدەچێت سەخت بێت کۆمۆ بتوانێت تواناکانی ترێڤۆ چالۆبا بەدەستبهێنێت چونکە چەند یانەیەکی دیکە کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.

ماکسین لە هاوینی 2024 بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ فۆڵفسبورگی جێهێشت و پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاس کرد. بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button