گرنگترینمۆندیالی 2026

ئانچێلۆتی: ئامانجمان جوان یاریکردن نییە، بردنەوەیە

Yariga App

یاریگا –

بەڕازیل بە بردنەوە 3-0 لە سکۆتلەندای بردەوە لە یاریی سێیەمی کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026 و بە پلەی یەکەم خۆی گەیاندە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بە گۆڵێک لەگەڵ مەغریب یەکسان و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە هایتی بردبووەوە.

لە لێدوانیدا بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تیمەکەی، کارلۆ ئانچێلۆتی رازیبوونی خۆی بۆ شێوەی بەکۆمەڵ یاریکردنی سامبا پیشاندا. هاوکات وەڵامی رەخنەکانیشی دایەوە بەوەی بردنەوەی لا لەپێشینەیە وەک لە یاریی جوان. راهێنەرە ئیتاڵیەکە وتی

ئێستا ئێمە زیاتر وەک تیم یاریی دەکەین، ئامانجەکەشمان هەر ئەوەبوو. ئێمە بێ کەموکورتی نین، هێشتا هەندێشت ماوە چاکی بکەین، دەتوانین هەندێک خێراتربین. ئامانجمان یاریی جوان نیە، بەڵکوو بردنەوەیە.

بەراورد بە ئاستی بەڕازیل لەچاو یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر مەغریب، ئانچێلۆتی وتی

من دڵخۆشم چونکە هەڵبژاردەکەمان بەرەوپیشچووە لەوەتەی دوای یاریی یەکەممانەوە. ئێستا ئەوەی گرنگە دەبێت زۆر تۆکمەبین چونکە گەیشتووینەتە قۆناخی کرانەدەرەوە.

بەڕازیل لە قۆناخی کرانەدەرەوەدا رووبەڕووی پلەی دووەمی کۆمەڵەی شەشەم دەبێتەوە کە بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لە هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا یان یابانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button