ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی نیكۆ پاز دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید ئیسپانی داهاتووی نیكۆ پاز، یاریزانی لاوی ئەرجەنتینی یەكلاییكردەوە.

نیكۆ پاز وەرزی رابردوو یاریزانێكی سەرەكی یانەی كۆمۆی ئیتاڵی بوو هاوكاری یانەكەی لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ریال مەدرید بەفەرمی یانەی كۆمۆی ئاگاداركردووەتەوە كە بەندی كڕینەوەی گرێبەستی نیكۆ پاز بە 9 ملیۆن یۆرۆ چالاک دەكەن.

نیكۆ دەگەڕێتەوە و یانەكە چانس بە كۆمۆ دەدات كە تاوەكوو رۆژی دووشەممە بە 60 ملیۆن یۆرۆ بیكڕێتەوە.

ئەگەر ئەوە روونەدات نیكۆ دەگەڕێتەوە ریال مەدرید و دووبارە دەخرێتەوە بازاڕی گواستنەوە بە نرخێک كە سەرووی 60 ملیۆن یۆرۆ بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button