گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی پاڕاگوای V ئوسترالیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 پاڕاگوای و ئوسترالیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 05:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی پاڕاگوای و ئوسترالیا لە یاریگای لێڤی لە سانتا كلارا ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاڕاگوای یاریی یەكەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ئەمریكا شكستیهێنا و لە یاریی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە توركیای بردەوە.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت.

لە بەرامبەردا ئوسترالیا یاریی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە توركیای بردەوە و لە دووەم یاریی بە هەمان ئەنجام بەرامبەر ئەمریكا شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاڕاگوای بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە.

ئوسترالیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی پاڕاگوای دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاڕاگوای

فێرناندێز

كاسێرێس، گۆمێز، ئالدێرتی، ئەلۆنسۆ

بۆبادییا، كوباس

ئەلمیرۆن، گۆمێز، ئینكیسۆ

سانابریا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوسترالیا

بیچ

سیركاتی، سۆوتار، بورگس

ئیتاڵیانۆ، ئۆنیڵ، ئێنگستلەر، بۆس

مێتكاڵف، تۆرێ، ئێرانكوندا

بابەتی زیاتر

Back to top button