گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كوراساو V كۆتدیڤوار؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026 كوراساو و كۆتدیڤوار رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كوراساو و كۆتدیڤوار لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لە فیلادێلفیای ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كوراساو یاریی یەكەم بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەفت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە ئەڵمانیا شكستیهێنا و دووەم یاریی بە بێ گۆڵ لەگەڵ ئێكوادۆر یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی یەک خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی پێنجەم دێت.

لە بەرامبەردا كۆتدیڤوار یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئێكوادۆری بردەوە و لە دووەم یارییش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەرامبەر ئەڵمانیا شكستیهێنا.

بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی پێنجەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی پێنجەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كوراساو بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆتدیڤوار دەبێتەوە.

كۆتدیڤوار بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی كوراساو دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كوراساو

رووم

سامبۆ، گاری، ئۆبیسپۆ، فلۆرانۆس

باكونا، كۆمێنێنسیا، نۆڵسن

چۆنگ، لۆكادیا، ئانتۆنیسێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆتدیڤوار

فۆفانا

دۆوی، كۆسۆنو، دیۆماندێ، كۆنان

كیسیێ، سانگارێ، فۆفانا

ئاماد دیالۆ، واهی، یان دیۆماندێ

بابەتی زیاتر

Back to top button