ئیسپانیاگرنگترین

ئاستەنگ بۆ مەدرید دروست دەکات؛ ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەهۆی ڤارەوە چەند خاڵیان لەدەستداوە؟

وردەکاریی تەواو لەسەر دەستوەردانی ڤار لە یارییەکانیان

Yariga App

یاریگا –

ڤار بووەتە سەرچاوەیەکی بەردەوام لە بێئومێدی بۆ یانەی ریال مەدرید و بەگوێرەی ئەو ئامارە پێشکەشکراوانە وەرزی کۆتاییهاتووی 2025-2026 دەرخەری ئەوەیە مەدرید یەکێک بووە لەو تیمانەی کە زۆرترین زیانی پێگەیشتووە بەهۆی بڕیارەکانی پێداچوونەوەی ڤیدیۆییەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید و بارسێلۆنا وەرزەکەیان بە بەرزترین ژمارەی دەستوەردانەکانی ڤار لە دژیان کۆتایی پێهێنا کە 11 پێداچوونەوەی پێچەوانە بوو بۆ هەر یەکێکیان بەڵام کاریگەریی ئەو بڕیارانە زۆر جیاواز بوو. لە کاتێکدا بارسێلۆنا بەهۆی دەرئەنجامی ئەو دەستوەردانانەوە تەنیا یەک خاڵی لەدەستدا بەڵام بەگوێرەی خەمڵاندنەکان ریال مەدرید پێنج خاڵی لەدەستداوە و لەبەر ئەوەش مەدرید وەکوو ئەو تیمە دادەنرێت کە زۆرترین زیانی لەلایەن ڤارەوە لەو وەرزەدا بەرکەوتووە.

دوو رووداوی تایبەت بوونە هۆی لەدەستدانی ئەو خاڵانە کە یەکەمیان لە مۆنتیلیڤی لە بەرامبەر جیرۆنا بوو کاتێک گۆڵێکی کیلیان ئێمباپێ بەهۆی بەرکەوتنی تۆپ بە دەست رەتکرایەوە و بەگوێرەی شیکارییەکان ئەو گۆڵە دەبووە هۆی مسۆگەرکردنی سەرکەوتن بۆ مەدرید.

رووداوی دووەم لە ئێل سادار لە بەرامبەر ئۆساسۆنا روویدا کە تێیدا ڤار ئامۆژگاری ناوبژیوانی کرد بۆ هەژمارکردنی لێدانی سزا بەهۆی فاوڵێکی تیبۆ کۆرتوا لەسەر ئانتێ بودیمیر و هاوكات گۆڵێکی راوول گارسیای پەسند کرد کە لە سەرەتادا رەتکرابووەوە و بەگوێرەی راپۆرتەکان بەبێ ئەو دەستوەردانانە مەدرید لەجیاتی دۆڕانی 2-1 بە ئەنجامی 1-0 دەیبردەوە.
دۆخی بارسێلۆنا جیاواز بوو چونکە لەنێوان 11 بڕیاری پێچەوانەی ڤار لە دژیان تەنیا یەکێکیان بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئەنجامی یارییەکی گۆڕی و ئەو رووداوەش لە بەرامبەر ریال سۆسیداد لە ئانۆیتا روویدا کاتێک گۆڵێکی فێرمین لۆپێز بەهۆی فاوڵێکی پێشووی دانی ئۆلمۆ لەسەر تاکێفوسا کوبۆ رەتکرایەوە. ئامارەکان هاوكات جیاوازییەکی گەورە لە دەستوەردانە ئەرێنییەکاندا نیشان دەدەن چونکە بارسێلۆنا لەپاڵ مایۆرکا و سێڤییا 11 دەستوەردانی ڤاریان بەسوودی خۆیان بەدەستهێنا کە لە پلەی دووەمدا بوون لە دوای ئاتلێتیک بلباو کە 12 دەستوەردانی هەبوو.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە درێژەی وەرزەکەدا تەنیا چوار دەستوەردانی ئەرێنیی ڤاری بەدەستهێنا و تەنیا یانە کە کەمتر لەوەی هەبووبێت ئێلچی بوو بە سێ دەستوەردان.

راپۆرتەکە لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە پێچەوانەی ئەو سیناریۆیە تیۆرییەی بۆ وەرزی 2024-2025 باسی لێوەکرا ڤار نەدەبووە هۆی گۆڕینی چارەنووسی نازناوی خولەکە لە وەرزی 2025-2026ـدا و تەنانەت بەبێ ئەو دەستوەردانە پڕ لە مشتومڕانەش ریال مەدرید هێشتا نەدەبووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button