کوردستانگرنگترین

رووداوێکی مێژوویی؛ کاتی بەڕێوەچوونی جامی سوپەری کەنداو لە دهۆک ئاشکرا دەکرێت

دهۆک و رەیانی قەتەری رووبەڕوودەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا جامی سوپەری کەنداو لە کوردستان و لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

عەبدوڵڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یاریی جامی سوپەری کەنداو لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و یانەی رەیانی قەتەری لە یاریگای دهۆک بەڕێوەدەچێت.

هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بەشێوەیەکی فەرمی راگەیاند یارییەکەی نێوان دهۆک و رەیان لە 13ـی ئابی 2026 بەڕێوەدەچێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو ئاماژەی بەوەش کردووە، دهۆک وەکوو پاڵەوانی یەکەم وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو و رەیانی قەتەریش وەکوو پاڵەوانی دووەم وەشانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە جامی سوپەر و لە یاریگای دهۆک رووبەڕوودەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button