بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

دهۆک لەگەڵ دوو راهێنەری ناودار لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ دەستپێکردووە و لەگەڵ دوو راهێنەری ناودار لە دانووسستاندایە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، یانەی دهۆک لەگەڵ زێلکۆ پیترۆڤیچ، راهێنەری پێشووی قادسیەی کوێتی و یەحیا گوڵ محەمەدی، راهێنەری پێشووی پێرسپۆلیسی ئێرانی لە گفتوگۆدایە و لە ریککەوتن لەگەڵ یەحیا گوڵ محەمەدی نزیکترە.

هەرچەندە هەڵۆکانی چیا لە رێککەوتن لەگەڵ یەحیا گوڵ محەمەدی نزیکترن، بەڵام یانەی شوڕتەش هەوڵی گواستنەوەی ئەو راهێنەرە ئێرانییە دەدات و بۆ گواستنەوەی ململانێیەکی تووندی دهۆک دەکات.

یەحیا گوڵ محەمەدی راهێنەرایەتی یانەکانی پەدیدە، تراکتۆر سازی، زۆب ئاهان، نەفتی تاران، و فولاد خوزستان بووە، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ فولاد بەسەردەچێت و دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

زیکۆ پیتررۆڤیچی مۆنتێنیگۆرییش راهێنەری یانەکانی زەفرە، قادسیەی کوێتی، مۆستار و هەڵبژاردەی عێراقیش بووە. پیترۆڤیچ ئێستا بێ یانەیە و دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button