عێراقکوردستانگرنگترین

یانە بەشداربووەکانی جامی یانەکانی کەنداو دیاریکرا

Yariga App

یاریگا-

یەکێتی تۆپی پێی کەنداوی عەرەبی لیستی ناوی یانە بەشداربووەکانی سێیەم پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو ئاشکرا کرد، کە لە 12 یانە پێکهاتووە و یانەی هەولێر بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا بەشداری لەم پاڵەوانێتییە دەکات و سێیەم جارە لەسەر یەکدی یانەیەکی هەرێمی کوردستان بەشداری لەم پاڵەوانێتییە بکات.

هەریەکە لە یانەکانی هەولێر و زەورا ( عێراق) و ئیتفاق و نیۆم ( سعودییە) و نەسر و عەجمان ( ئیمارات) و دەحێل و قەتەر ( قەتەر) و شەباب ( شانشینی عوممان) و رەفاع ( بەحرێن) و کازمە ( کوەیت) و شەعب حەزرەمەوت( یەمەن).

تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی کەنداوی عەرەبی شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە ئاشکرا نەکردووە.

جێگەی باسە یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی یەکەم پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە یانەی قادسییه بردەوە و یانەی رەیان قەتەری بووە پاڵەوانی دووەم پاڵەوانێتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button