
یاریگا –
ئەستێرەیەکی پێشووی فەڕەنسا تووشی لێپێچوونەوەیەکی توند دەبێتەوە بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و چەند تۆمەتێکی دیکەی گەورە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لو پاریزیان کە هاوکات لیکیپیش بڵاویکردووەتەوە، سەمیر نەسڕی راپێچی پۆلیس کراوە بۆ لێپێچینەوەی دادوەری بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و پێکهێنانی رێکخراوی تاوانکاریی و هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە نەسڕی بۆ ماوەی 10 کاتژمێر لە پۆلیسی دادوەری شاری پاریس هێڵراوەتەوە بۆ لێپرسینەوە.
نەسڕی کە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، یئەستێرەیەکی دیاری پێشووی یانەکانی مارسیلیا، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بوو. ماوەی 2007-2013یش درێسی فەڕەنسای پۆشی.
سەرچاوەکە دەڵێت سەمیر کە ئێستا شیکەرەوەیە لە +Canal, تۆمەتی قورسی ئاڕاستەکراوە کە خۆی دەبینێتەوە لە لێپێچینەوەی یاسایی پەیوەست بە هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر، پیلانی تاوانکاری و سپیکردنەوەی پارە لە بواری ماددەی هۆشبەر لە چوارچێوەی گروپی تاوانکاریی رێکخراو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی لو پاریزیان، لەو کەیسەدا کەریم بەربیوح کە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و ئۆلیڤیە سەباح کە بە یەکێک لە ناوە دیارەکانی سپیکردنەوەی پارە ناسراوە و لەوەتەی ساڵی 2021 گیراون، لە لێپرسینەوەکەی نەسڕیدا ئامادەییان هەبووە.
🔵INFO LE PARISIEN | Samir Nasri placé en garde à vue pour blanchiment en bande organisée
➡️ https://t.co/gPsidqQmHU pic.twitter.com/K3SCRGnlAC— Le Parisien (@le_Parisien) July 9, 2026



