ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داواکاریی مۆرینیۆیە؛ ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی کرواتی دەدات

هاوڕێکەی پێشووی کریستیانۆ لەسەر مێزی گفتوگۆی مێرێنگییە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی دەستپێکردووە و لە نوێترین پێشهاتدا، نوێنەرێکی یانەکە پەیوەندی بە بریکارەکانی مارسێلۆ برۆزۆڤیچی ناوەڕاستکاری کرواتییەوە کردووە بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری گواستنەوەی.

ساشا تاڤۆلیێری، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نوێنەرێکی ریال مەدرید پەیوەندی بە کەمپی مارسێلۆ برۆزۆڤیچەوە کردووە؛ ئامانج لەم پەیوەندییە سەرەتاییە، زانینی ئارەزووی یاریزانە کرواتییەکەیە بۆ پەیوەندیکردن بە یانە شاهانەییەکەوە و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویستە لەسەر بارودۆخی ئێستای ئەو یاریزانە.

ئەم هەنگاوەی ریال مەدرید راستەوخۆ پەیوەندی بە جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەکەوە هەیە، کە سەرسامیی خۆی بە تواناکانی برۆزۆڤیچ دەربڕیوە و وەکوو بژاردەیەکی گونجاو دەیبینێت بۆ هێڵی ناوەڕاستی پێکهاتەکەی.

ئێستا برۆزۆڤیچ یاریزانێکی ئازادە؛ دوای ئەوەی ریزەکانی یانەی نەسڕی سعوودی جێهێشتووە، ئەمەش مانای وایە ریال مەدرید دەتوانێت بە بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ئەگەر ئەم دانوستانانە بگەنە ئەنجام و هەردوولا رێکبکەون، چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستەکەی نێوان ریال مەدرید و برۆزۆڤیچ تەنیا بۆ ماوەی یەک وەرز بێت، ئەمەش وەکوو چارەسەرێکی کاتی و خێرا دەبێت بۆ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button