یامال: فەڕەنسا لە ئیسپانیا باشتر نییە و من مۆندیالەکە دەبەمەوە

یاریگا –
لامین یامال پەیامێکی راستەوخۆ بۆ هەڵبژاردە رکابەرەکانی ئیسپانیا دەنێرێت و رەتیدەکاتەوە هیچ تیمێک لە ماتادۆر باشتربێت.
ئیسپانیا لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە یاریی یەکەمیاندا بەرامبەر کەیپ ڤێردی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و رەخنەی زۆر لە ئاستیان گیردرا، بەتایبەت کە لەو یارییەدا یامال بەهۆی چاکنەبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی بەشداریی نەکرد.
لە یاریی دووەمیاندا بەرامبەر سعوودیە کە لامین سەرەکی بوو، بە چوارینەیەکی بێ وەڵام بردیانەوە و ئەستێرەکەی بارسێلۆنا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
لە نوێترین دیمانەیدا، یامین لە ئاستی هەڵبژاردە رکابەرەکان، بەتایبەت فەڕەنسای کەم نەکردەوە کە کەڵەشێرەکان بە سەرکردایەتی سێکوچکەی کیلیان ئێمباپێ، عوسمان دێمبێلی و مایکڵ ئۆلیس وێنەی تیمێکی تۆقێنەریان پیشانداوە لە چوار یاریی رابردوویاندا کە توانیویانە 13 گۆڵ لە هەڵبژاردەکانی سەنیگال، عێراق، نەرویج و دوایین جاریش سوید تۆماربکەن و خۆیان بگەیەننە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.
یامال لە چاوپێکەوتنەکەیدا، لە باسی ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی فەڕەنسا لە یاریی پێش کۆتایی، وتی
هیچ تیمێک نییە بڵێی مەحاڵە لێی ببردێتەوە. فەڕەنساش لە ئێمە باشترنیە. فەڕەنسا لەوەتەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپاوە لە ئێمەی نەبردووەتەوە. پاڵێوراو بوونی نییە. کەس لەپێش ئێمەوە نییە. هەرکەی پاڵەوانێتیەک دەستپێدەکات، وا هەستدەکەم من دەیبەمەوە. ئێستاش ئەمە ئەو شتەیە کە لە بیرمدایە. پێموایە من جامی جیهانی دەبەمەوە.
بۆ زانین، لە دوایین 8 یاریی نێونیاندا لەوەتەی 23ی حوزەیران/یۆنیۆی 2012 ئیسپانیا 5 یاریی بردووەتەوە لە بەرامبەر دوو بردنەوە بۆ فەڕەنسییەکان و جارێکیش یەکسانبوونە.
🇪🇸 Lamine Yamal, en directo en @partidazocope
🇫🇷 “Francia no está mejor que España, no nos han ganado, no pueden ser mejores”
🏆 “El Mundial empieza ahora, no hay ninguna favorita”
📻 #PartidazoCOPE pic.twitter.com/DQT2duJqMy
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) June 30, 2026
سبەی شەو یامال و هاوتیمەکانی کاتژمێر 22:00 لە یاریی قۆناخی 32ی مۆندیالەکە رووبەڕووی نەمسا دەبنەوە.



