بازاڕی گواستنه‌وه‌

بڕایتن گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

بڕایتن سەرکەوتووبوو لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی دڵخوازی خۆی و نێوەڕۆکی گواستنەوەکەش ئاشکراکرا.

نەورەسەکانی ئینگلتەرا دەیانەوێت وەرزی داهاتوو بەهێزتر دەرکەون وەک لە وەرزی رابردوو کە پلەی هەشتەمیان وەرگرت و توانیان بلیتی کۆنفرانسلیگ دەستبخەن. بەوەش پێویستی بە هێنانی رەگەزی نوێیە بۆ کێبڕکێکردن لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بڕایتن لەگەڵ تۆتنهام گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی لوکا ڤۆسکۆڤیچ.

لوکای کڕواتی تازە تەمەنی 19 ساڵە و لە دڵی بەرگریی یاریی دەکات.

رۆمانۆ بڕی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە 46 ملیۆن پاوەندە و بە گۆڕانکارییەکان و مەرجی فرۆشتنەوەی، دەگاتە 50 ملیۆن.

لای خۆیەوە داڤید ئۆرنشتاینیش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و نووسیویەتی کە تۆتنهام لە 20%ی بەهای فرۆشتنەوەی لە داهاتوودا سوودمەند دەبێت.

سەبارەت بە هەنگاوە فەرمییەکانی گواستنەوەکە، ئۆرنشتاین نووسیویەتی کە ڤوسکۆڤیچ تا دوای یارییەکانی جامی جیهانی کە ئێستا هەڵبژاردەکەی گەیشتووەتە قۆناخی 32 ، پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجام نادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button