
یاریگا –
ئەستێرەیەکی ناوداری کورد وازهێنانی خۆی لە یارییکردن راگەیاند و پێشووتر لە جامی جیهانی لاوانیش یارییکردووە.
فەرحان شکور، ئەستێرەی ناوداری کورد بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یارییکردن راگەیاند، فەرحان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسیوویەتی؛ دوای ساڵانێک پڕ لە خەون و ماندوو بوون، ئەمڕۆ قورسترین بڕیار لە ژیانم دەدەم ئەویش وازهێنانە لە یاریی تۆپی پێ.
فەرحان شکور، تەمەنی 30 ساڵە و سەرەتای دەرکەوتنی لە ساڵی 2012 لە یانەی سلێمانی بووە، دواتر بۆ یانەکانی هەولێر، زەوڕا، زاخۆ، نەفتی ناوەڕاست، نەجەف، نەفت، کارەبا، کەرخ لەگەڵ ئەمانەی بەغدا یارییکردووە.
وەک یاریزانی پیشەگەریش لە دەرەوەی عێڕاق لە ساڵی 2019 بۆ یانەی فەیسەڵی ئوردەنی یارییکردووە، لە وەرزی 2020 _ 2021 بۆ یانەی داڵکوردی سویدی یارییکردووە، لە ساڵی 2013 لەگەڵ هەڵبژاردەی عێڕاق بەشداری جامی جیهانی لاوانی کردووە.
لە کوردستانیش فەرحان شکور بۆ یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، برایەتی، دەربەندیخان، قەڵادزێ ۆ دوایین یانەش کە یاریی بۆ کردبێت یانەی خاک بوو کە وەرزی رابردوو لە خولی پلە یەکی کوردستان یاریی بۆ کرد.



