بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ گەورەیەکی ئیتاڵیا فیڵ فۆدنی دەوێت و تۆتنهام واز لە ساڤینیۆ ناهێنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ، هێرشبەری بەڕازیلیی مانچێستەر سیتی بەردەوامە – فابریزۆ رۆمانۆ

ریال مەدرید لەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستکاری مانچێستەر سیتی نادات – ئاتلێتیک

ئەیسی میلان گرنگی بە گواستنەوەی فیڵ فۆدن، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دەدات – توتۆ سپۆرت

بێن نیڵسن، لێستەر سیتی ئاگادارکردووەتەوە دەیەوێت یانەکە جێبهێڵێت و مانچێستەر یونایتد و وێستهام گرنگی بە گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 22 ساڵانییە دەدەن  – مەیڵ

ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئێڵیجا ئوپاسن، بەرگریکاری تۆتنهام واژۆ بکات دوای ئەوەی ئەو یاریزانە 18 ساڵانییە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ سپێرز نوێبکاتەوە – فابریزۆ رۆمانۆ

جواو پالینیا دەگەڕێتەوە مەشقەکانی بایرن میونشن و ئاستۆن ڤێلا هەوڵی گواستنەوەی دەدات – سکای ئەڵمانیا

لیڤەرپوول بڕیاریداوە سامویل مارتینێز، ناوەڕاستکاری 17 ساڵانی کۆڵۆمبی لە ئاتلێتیکۆ ناسیۆنالەوە بە 750,000 هەزار یۆرۆ بگوازێتەوە – ئاتلێتیک 

ریال مەدرید، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی یانەی تۆتنهام دەدەن – تیم تۆک

یوڤێنتوس لە گواستنەوەی فۆلارین باڵوگەن، هێرشبەری ئەمریکی یانەی مۆناکۆ نزیکبووەتەوە – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

یوڤێنتوس گرنگی بە گوستنەوەی ریچارلسن، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی تۆتنهام دەدات – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت

جەیدن فایڵۆجین، هێرشبەری ئیپسویچ تاون بووەتە ئەمانجێکی سەرەکی ئێڤەرتن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button